پێویستە پڕ بکرێتەوە
فۆرمی حیجزکردنی هۆڵی بناغە
تکایە مەرجەکانی وەرگرتنی هۆڵی بناغە بخوێنەوە
 
 
جۆری ڕێکخراو
تکایە ژمارەی ڕۆژەکان دیاربکە.
ئایا چالاکیەکە بۆ گشتی کراوەیە یان تەنها بە بانگهێشتە؟
تێبینی گرنگ: چالاکیەکان دەبێت سنووردار بن بە لیستێکی میوانی دیاریکراو.
تێچووی بەشداریکردن بۆ میوان چەندە؟
تێبینی: هۆڵی بناغە هیچ ئامێری تەکنیکی دابین ناکات و بەڕێوە نابات. هەموو ئامێرەکانی ئەو جۆرە دەبێت لەلایەن ڕێکخەرەوە دابین بکرێن و بەڕێوەببرێن. هۆڵی بناغە بەرپرس نییە لە دامەزراندن، بەڕێوەبردن یان هەر کێشەیەک کە لە ئامێری لایەنی سێیەم دروست ببێت.
ئایا چالاکیەکە خواردن، خواردنەوە یان خزمەتگوزاریی کەیتەرینگە لەخۆ دەگرێت؟

تێبینی: تەنها سووکەژەم (سناک) دەتوانرێت لە ناو هۆڵی بناغە دابین بکرێت. هەر خواردن یان خواردنەوەیەک کە بە هۆی ڕژان، بۆنی ناخۆش، لەکە یان خاشاک، ئالەنگاری پاککردنەوە دروست بکات بە توندی قەدەغەکراوە لە ناو هۆڵ.

ڕێکخەر بە شێوەیەکی تەواو بەرپرسیارە لە ئەنجامدان، بەڕێوەبردنی خۆڵ وخاشاک و پاککردنەوە. هۆڵی بناغە هیچ ئامێری کەیتەرینگ یان چێشتخانە و خواردن دابین ناکات. هەر زیانێک یان پێسکردنێک پێویستی بە پاککردنەوەی زۆر هەبێت، دەبێتە هۆکار بۆ بڕین لە بڕی تەئمینات.

تکایە ناو و ژمارە تەلەفۆنی کەسەکە بنوسە.
ئایا دەزانیت کە خۆت بەرپرسیاریت لە ڕێکخستنی خزمەتگوزارییەکانی پاراستن و ئاسایش، کارمەندی پاککردنەوە و پشتگیری تەکنیکی؟
ئایا دەزانیت کە بە شێوەیەکی تەواو خۆت بەرپرسیاریت لە سەلامەتی، پاراستن و چاودێری بەشداربووەکان لە کاتی چالاکیەکەتدا، لەوانەش ڕووداوی نەخوازراو یان کێشەی پەیوەندیدار بە تەندروستی؟
تێبینی: ڕێکخەر خۆی بەرپرسیارە لە پاراستن، تەندروستی و چاودێری هەموو بەشداربووەکان. دەبێت هەموو ڕێکاری پێویست بگرێتە بەر بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی چالاکیەکە. هۆڵی بناغه هیچ بەرپرسیارییەتیەک هەڵناگرێت لە هەر ڕووداوێک، ڕووداوی نەخوازراو یان کارەساتێک لە کاتی چالاکیەکەدا ڕووبدات.
ئایا دازانیت کە پاککردنەوە لە کاتی چالاکیەکەدا بە شێوەیەکی تەواو بەرپرسیاریی ڕێکخەرە؟
تێبینی: ڕێکخەر دەبێت دڵنیابکات کە هۆڵەکە پاک و خاوێن ڕا دەگرێت لە کاتی بەڕێوەچوونی چالاکیەکە. هەر تێکدانێک دەبێتە هۆکاری بڕین لە بڕی تەئمینات.
ئایا ئامادەیت بۆ واژۆکردنی گرێبەستی بەرپرسیاری و ڕێزگرتن لە سیاسەتی بەکارهێنانی هۆڵی بناغە؟
ئایا چالاکیەکەت هیچ ناوەڕۆکێک لە خۆوە دەگرێت کە لەوانەیە لە ڕووی سیاسی یان کەلتوری هەستیار بێت؟
ئایا دەتەوێت چالاکیەکەت لە ماڵپەڕی فاونديشەن بڵاو بکرێتەوە؟
تێبینی: گۆڕانکاری (وەک کونکردن، بۆیەکردن، چەسپاندن بەستن بە دیوار) قەدەغەکراون. تەنها دەتوانیت کورسییەکان ڕێکبخەیت و ستەیج ئامادە بکەیت بە ماددەی بێ‌ زیان کە نەبێتە هۆی هیچ تێکدانێک.