دەربارەی هەب
فاوندەیشن هەب شوێنێکی کاری هاوبەشی بێبەرامبەرە لە سلێمانی، کراوەیە بۆ کارساز، کۆمپانیا تازەکان و تیمە بچووکەکان کە پێویستیان بە شوێنی کارکردن و پشتگیری بۆ گەشەکردنە. هیچ کرێیەک و هیچ تێچوونێک نییە بۆ ئەندامبوون لە هەب، یان ڕاوێژکردن، ڕێنمایی یان دروستکردنی پەیوەندییەکان — ئەم مۆدێلە هەوڵ دەدات بۆ لابردنی تەواوی بەربەستەکانی بەردەم گەشەکردنی کارسازان، نەک تەنها کەمکردنەوەی.
هەب بەشێکە لە فاوندەیشن، و لەگەڵ دەستپێشخەریی هاوبەشەکانی دیکەی لە چوارچێوەی ژینگەیەکی گەورەتردا کار دەکات. ئەمە واتای وایە کە پشتگیرییەکە تەنها بریتی نییە لە شوێنی کارکردن: بەڵکو ڕاهێنان، ڕاوێژکاری یاسایی و ئیداری، پەرەپێدان، و تۆڕێکی فراوانتری بەرنامە و کەسانی شارەزا لە خۆوە دەگرێت.
هەرەوەها، فاوندەیشن هەب لەگەڵ تۆڕێکی فراوانی کەسایەتی و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کار دەکات، ئەمەش وە داەکان تۆڕی کارسازانی هەب زۆر فراوانتر بێت. دیدی ئێمە ئەوەیە، گەشەکردن نابێت سنووردار بکرێت لە ناوچەیەک، هەرێمێک یان وڵاتێک.
فاوندەیشن هەب بە پاڵپشتی و چاودێری بەڕێز قوباد تاڵەبانی دامەزراوە، کە ڕەنگدانەوەی پابەندبوونێکی درێژخایەنە بۆ دروستکردنی هەلومەرجی گونجاو بۆ گەشەکردنی کارسازی لە کوردستان و عێراق. ئەم پابەندبوونە شێوازی کارکردنی هەب دیاری دەکات: نە تایبەتە بە بواریەک و نە بە قەبارەیەک. داهێنان گرنگە، بێگومان بچووک بێت یان گەورە، و لە هەر بوارێکدا.
لە بنەڕەتدا، هەب دامەزراوە بۆ پشتیوانیکردنی ئەو کەسانەی دەیانەوێت داهێنان بکەن لە خۆیان و دەورووبەریان - ئەوە خاڵە ڕاستەقینەکەیە.